شعر «نانی جومعە»شاعیر«سەلاحەددین خزرنژاد»

چاپ تاریخ انتشار:

توونیم؛

هێندە توونیم لێم مەپرسە

ئەم وڵاتە قاقڕینە

کامە ڕەنگ دەنوێنێ؟

لێم مەترسە

ئەم وڵاتە قاقڕینە

کامە ڕەنگ دەنوێنێ؟

کامە ڕەنگ دەنوێنی و

کامە دەنگ دەبینی؟

خوداکەشمان، کامە خەون

بۆ سێوێک و

ماچێکی سووری لاخوراو؟

توونیم و

کە سەر ناگرم، ئێوارەیە؛

بەفرە، زستانە

لە زەوی ئەندێشەکانی چەتەی نیگادا

گورگە

ڕووحی ئەڵڵاهوئەکبەر

ئیستیبدادە

نانی جومعە دەکڕێتەوە

بەگیانی عاشق،

بەگیانی عاشق

توونیم و برسیم و

زستانە، بەفرە

کۆڵان قوڕە

کۆڵان قوڕە و

قوڕە زستان و

نێردیوانی سەرکەوتن و

من

ت....ا سێوێک و

ماچێکی لاخوراو هوو...خودامان بەینە

خودامان بەینە کیژەکەی کافرۆش

خودا بەفرە،

خودا گورگە،

زستانە، ئیستیبدادە

مەگیرانی نیگام مەکە کیژەکەی کافرۆش

گورگی چاوسووری چاوەڕوانیت

بەس تامەزرۆی تۆزی ئێوارە وەختی ڕێ‌مەڕ بێ

کە سەر ناگرم،

ئێوارەیە و

بەگیانی عاشق

خودا نانی جومعە دەکڕێتەوە