شعر كردي «میلاد امان الهی»

چاپ تاریخ انتشار:

 

ئانتراکت:

شەکەتی شەممەم

شەکەتی ئەوینێک...

ئانتراکت ئەخوا

تا...

                   نازانم.

شەکەتی ئەو شەوەم

                     خۆشەویستی وازی هێنا

تا ...

ئانتراکت:

ماوەیێکە ئووستاد ئەڵێ

"ئەوین هیلاکە

پشوو بەن تا...

                     نازانم،

رەنگە تا "باران"

                       تاڵیێک وەک چا

                             بە ئاشکرا و

سووتانێک وەک سیگار

                       بە دزیەوە لەودیو تاریکستان

-‌ تاریکستان بۆ ناشتنی مۆبایلە بەتاڵەکان بە تاڵی و سووتان –

لە خۆفیی ،

قوڕئانێک...

ئەیکەمە گژ تەمی تۆرانی بەیانیت

بۆ سووکنایێ

بۆ وەرگەڕانی بەرگەیێ

لە قووماری ئەم ژانە بە - یێ- وە.

شەکەتم

شەکەتی هەلی فەوتاو

شەکەتی شین بوونێکم لە زەردستان

شەکەتی ئەو بەهارەم

کەعاشق بوو

کە پاییز بوو

کە شەرای هێنایە خەرمانانی ئەوینێک

شەکەتی ئەم بۆڵەم کە ناگاتە هەوای چوونت

ئەرێ ئازیز شەکەتتم

ئەرێ!

شەکەتیشم توورێ ناکا

ئانتراکتت بەردەوامە و ...

هەر شەمەیە تا ...     نازانم