شعری از«هەردى شەفیق»

چاپ تاریخ انتشار:

شعری از«هەردى شەفیق»

نیوەتەمەنێک سەرقاڵى خۆشویستنى تۆبووم

نیوەتەمەنێکیش سەرقاڵى بیربردنەوەى تۆ

لەهیچیاندا سەرکەوتوونەبووم

زۆرجار خەونەکانمان گرێ ئەدەین بەپاشەڕۆژەوە

بەڵام زۆرجار ئیستا لەپاشەڕۆژ

جوانترو

دڵنەرمترە

ئێستا من تێئەگەم جیهان گۆڕستانێکى گەورەیەو

تۆش مناڵێکى بچوکیت

ئیستا من بییر دەکەمەوە

ڕۆح گڕى بگرتایە چەنێک ئەبوو بەخۆڵەمێش؟!

دڵ ئیسقانى هەبووایە چەنێک ورد ئەبوو ؟!