شعر زبان كردي «هيمن سوهرابي»

چاپ تاریخ انتشار:

شعر زبان كردي «هيمن سوهرابي«

سەرقاڵی خەیانەتی بزۆزی هیچ

کەمێک ئاوەژووتر لە تامی حەزێکی پیس

ئەم بابردوویە دڵت بوو

یان تۆزی سەر ڕوومەتی سەگێک دڵی بردی

یان سەگێک بووی

یان (با) بووی

لەم دێڕەدا

چەند نوختەکان پەتیارەتن

مەگەڕێوە

ویرگوولێک بە خوێنی سەرت توونی

بۆیە ڕووباری هەناسەیەک ماسی لە مێشکت دا

دەزانم شاعیرانە ڕقت لە بارانە و

چاوەڕوانی پێکەنینی ئەو کەسەی

بمبورە

ئەو سەگەی

کە ئێواران دەگەڕێتەوە نێو مێشکت.

شاعیر: هێمن سۆهرابی