داستان«ترێ رەش» نووسەر«عەزیمە فەتتاحی»

چاپ ایمیل تاریخ انتشار:

 

نیمەروانی مووچە و مەزرا هەمیشە پڕ لە بۆنی خۆشی گیا سەوزەکان و پڕ لەبێدەنگێکی سەرسووڕهێنەرە، هەموو گیان لەبەرەکان لەبەر سێبەرێکی کەم و کورت پەشوو ئەن.

قەلەکان لە(قل قل)کەوتوون و هەموو پێکەوە خۆیان خزاندەتە بەر سێبەری کەپرە کۆنەکە، جاربەجار دانەیەکیان مڵ بەرزۆ ئەکا وچاوێ بە دەورووبەر ئەخشێنێ ودووبارە سەری دائەخاتە خوارۆ، دەنگی بەچکە قەلەکان لە ژێر باڵ وپەڕی دایکیان ئەبیسرێ.

ئەبێ بەرلە خۆرئاوابوون و دوای تێربوونیان زۆر بەپەلە وەبەریان دەم و بەرەو ناو دێ ڕێکەوم، ئیتر نامەوێ بەچکە قەلەکانم بکەونە بەر بەردی کوڕە شوانی بەرگاران، تەنانەت لە بیستنی دەنگی خۆی و مانگاکانی و حەپەحەپی سەگەکەیشی بێزارم، نامەوێ بیبینم.

کراسەکەم هەڵ ئەکەم، پاکانم لەئەژنۆ بەرەو خوار ئەخەمە ناو ئاوی جۆگەلەکە، ساردوفێنک، خۆش و شیرین، فێنکی لەسەر پاکانم ئەنیشێ، قامکەکانم ئەجووڵێنم، بە تەرتیب، لەپڕ پاکانم هەڵ ئەهێنم و تووند بە نێو ئاوەکەدا ئەم، شڵپەی ئاوەکە بەرزۆ ئەبێ و بە ئەم لاولادا بڵاو ئەبێتۆ، چاوەکانم ئەخەمە سەر یەک و ئارەزوو ئەکەم ئەم جۆگەلە ماسی سووری تیابێ، ئەوکات یەک دانە ئەگرم، تەنیا یەک دانە، ئەیخەمە ناو شووشەیەک و هەڵی ئەگرم تا نەورۆز، هەموو ڕۆژێکیش ئاوی بۆ ئەگۆڕم وحەکایەتەکانی ئامەگیانی بۆ ئەگێرمۆ، با بێتاقەت نەبێ.

بەڵام نازانم ئەم ئارەزووەش وەک ئارەزوی پەپوولە پاییزێکە ئەبێ بە چاوەڕوانێکی درێژ یان نا؟

ئامەگیان ئێژێ: کاتێ پەپوولە پاییزیێ لە سەر شانت نیشت، هەڵیگرە، ئارەزووەکەتی پێ بێژە و بەرەو ئاسمانی شین فووی لێکە، هەرچیەکت گەرەک بێ بۆت ئەهێنێ.

نازانم چەن پاییزە هەر چاوەڕێی هاتنی کەیک و تیتابم، بەڵام ئەزانم ڕۆژێ پەپوولە پاییزیە مێهرەبانەکەم بۆمی ئەهێنێ، بۆیەش هەر چاوەڕێ ئەبم. گەرەکیشمە لە کەیک و تیتابەکەم بەشی چۆلەکە برسیەکانی سەر دار تووەکەی ناو حەوشەیش بەم، تۆیش جریوەجریوەکانیان ئەبیسی ئێژن برسیمانە؟

ڕەشە گیان، ترێ جوانەکەم، بێچوولانەکەم، تۆش دوعا کە پەپوولە مێهرەبانەکەی پاییزان کەیک و تیتابم بۆبێنێ، تڕێ گیان تۆم لە بیڕ ناچێ، ڕفێقی منی، دڵ نگەران نەبی، دەنگی وەڕینی سەگەکەی کوڕە شوان دێ، گوێچکە بە ...، زۆر نزیکە ...، با زوو ڕێ کەوین و گشتمان بەیەکۆ بڕۆینۆ بۆ ماڵ، ناتوانم چی دیکە مردنی دانێ ترتان ببینم.

تەپۆڵکەکەی بەر دار گۆیژەکەمان تێپەڕ نەکرد، کە کوڕە شوان بە سەگە بۆرەکەی و مانگاکانیەوە بە فیکەفیک گەیشتێ، بە گۆشەی چاو تمشای ئەکەم، چەند بەرد ه لە ناو مشتیایەتی، هەڵی ئەخاتۆ، دڵم ئەکەوێتە تەپەتەپ، تووندوتۆڵ و گورج وگۆڵ بەرزتر هەنگاو ئەنێم. بەرەو هەرلا کە ئەڕۆم دێتە بەر ڕێم، بێ ئەوەی چاوم لێ کا بە دەنگی بەڕز ئەقیژێنێ:

_ داوای لێ بووردن کە تا بت بەخشم.

بەڕدەکان هەروا بەردەوام لە ناو مشتیا هەڵ ئەخاتۆ و تەقەتەقیان لێ ئەهێنێ:

_ سێ بەچکە قەلموو کووشتە چۆن داوای لێ بووردن کەم؟

قاقا پێ ئەکەنێ و بە دەسی ڕاستەی بەردێکی خڕی ڕەش بەرەو بچکەکان فڕئەئات، بەردەکە لە سەری بەچکە قەلێ ئەنیشێ و تەختی عەرزەکە ئەبێ، بەرز پێ ئەکەنێ و بە فیکە کێشان دوور ئەکەوێتۆ، قەلەکان کەوتنە قل قل و باڵ کووتان، چاو بە گریان لە بەچکە قەل نزیک ئەبم، لە پڕ دنیام لێ تاریک ئەبێ، ترێ ڕەش بێگیان لەپال بەردە خڕ خەوتوە، بە دەنگێ بەڕز بەڕز بانگ هەڵ ئەئەم، قەلەکان کۆ ئەکەمۆ و ڕێ ئەکەوم، باوە گەورە خەریک جەمۆ کردنی توو شیرینە ڕژاوەکانی سەر عەرزەکەیە، بە پەلە بەرەو ڕووم دێ.

_ باوە گیان!ترێ ڕەشم مرد، ئیتر من ڕفیقم نییە، کوڕە شوان بە بەرد کووشتی، مەگەر تۆ نەت وت تۆڵە ئەبێ هاۆسەنگی ڕق بێ و ڕق ئەبێ حەق بێ، ئەی کوا حەق بۆنی ڕقی کوڕە شوان؟ کوا هاوسەنگی تۆڵە و ڕق؟ ترێ ڕەش چ گوناهێکی کردە کە باوکی کوڕە شوان کووژرا؟

باوە گەورە ڵە باوەشم ئەکا، فڕمێسکەکانم ئەسڕێ زۆر بە مێهرەبانی پێم ئێژێ:

_نا کچی جوانم، نە ترێ ڕەش گوناهی بوو، نە باوکت.

نوشتن دیدگاه

تصویر امنیتی
تصویر امنیتی جدید

جلسات ادبی تفریحی

jalasat adabi tafrihi

اطلاعات بیشتر

مراسم روز جهانی داستان با حضور استاد شفیعی کدکنی، استاد باطنی و استاد جمال میرصادقی
جلسات ادبی تفریحی کانون فرهنگی چوک
روز جهانی داستان و تقدیر از قبادآذرآیین سال 1394
روز جهانی داستان و تقدیر از فریبا وفی سال 1395
یازدهمین جشن سال چوک و تقدیر از علی دهباشی شهریور 1395

جلسات کارگاهی آزاد

jalasat kargahi azad

اطلاعات بیشتر

تماس با ما    09352156692