داستان«بووک» نویسنده«صلاح الدین خضرنژاد»

چاپ ایمیل تاریخ انتشار:

داستان«بووک» نویسنده«صلاح الدین خضرنژاد»

 

(بووک)

-   هەی دایکەکەت نەژی کوڕە موکری. بە پیاوچاکی ماڵ لە بەیتووشێ، چواردەورن لێ گیراوە، دەک لە زمانان لاڵ بم کوڕی خۆن، دەبڵێ دەرباز دەبی دەی، دەبڵێ.

-         خودا لە سوڵتان مەحموودی گەورەترە وورێ، بەس پێم بڵێ چەتەنەیان نەکردۆتە نێودێ؟!!

-   هەی لە دیدان بێ بەری بم، دەسەرسەربانی دەمزگەوتێ یاساوڵ بوو جغارەی دادەگیرساندن، هەرئەوتاقەش بە ئیمانم.

کانی قوڵتەقوڵت هەڵدەتۆقێ و دڵەکەی کوڕە موکریش. دار هۆرە لە خۆی نەبێ ناقەڵەشێ، ئا .. ی .. هۆرەی لەخۆ ... بەڵام ئەوین، ئەوینی خاک توێنەرە.

-   لەتاریکان دا ڕۆ نایەن، ئەگەرناشەو کەوڵەکەیان پڕخوانتر بوو، فریای دەست نوێژێک دەکەوم بەحەق، دەی لەمنت کەوێ پوورێ، چارۆکێکم کوللێران بۆ وەپێچە.

پوورهەمین برینی کۆنی دەکولێتەوە، باس و خواسێک دەبێ ببێ و هەیە وا پاڵەوان وەدەشارێ، چ لە شیرنمەک گیرتر؟

پێویستە دەست ڕاگیرێ، ئەوەی لەسەرسەبرانە لەسەر خێرانە، عیبرەت لە دیتنان دایە و بیستنان. یاساوڵ جغارەکەی لە قولەمیچی دادەکووژێتەوەو ترسی سڵی نێچیرەکەیانە. بەس سەری بەسەر سەری سەربانی مدبەقی پوورهەمین دا دیارە، کە باز دەدا فریای تەنانەت اللە و اکبرێکیش ناکەوێ و تێکەڵ جیڕەی چەەرێ،

-         دەستێک جلی تازەتم وێدە پوورێ، هە بووکت یا بووکێنیت، سەرتاپا، بێ کەم و کووڕ، خۆشت وەپێچە، گورج و گۆڵ، بێ لەو چارۆکەی شانیشت، چارۆکەی دیت ئەگەر هەیە، بۆم دەبێتە دم بێنی گورگ، دەی یەکە و دوو، دەرفەت دوو رکعەتە، گەر پتر بێ، لێن دەهارووژین و دەرچونن چەتوون دەبی.

ئەسڵەحەکەی پڕدەکا و ریزی گوللان تەیار، بە دوایان دا پرێچکەی کوللێرانی تێ دەنێ و دەردەپەڕێ زینەکەی بنێتە بان وڵاغەکە بەڵام ... بەس تێڕەکەی دەخاتە سەر و دەگەڕێتەوە، ئەمجار هەر بەڕێی مدبەقێوە پشتوێنەکەی دەکاتەوەو دووگمەی کەواو، دۆخین و

-         رکعەتێکن هەلە پوورێ. دەست ببزێوە.

لەگەڵ پۆشینی جلە ژنانەکە پوور هەمین بەبزەوە سەیری دەکا و لێی دەڕوانێ،

-         دەک شیری دەومەمکانەت پێ حەڵاڵ کورتە کوڕ

-         دەبوو زووتر تێم گەیەنی خات هەمین، گەرچی دەمێکە بۆن دەکەم.

وڵاغەکە دەردەکاتە کۆڵانێ و پیلی پوورهەمین دەگرێ و دەی خاتە سەرێ و بەدوای دا بۆخۆی و هەوسارەکەی دەداتە دەست و بە سرتە

-         ئەگەر پرسیان دەڵێی لە هەواری ...

-         بەچەتەی دا ڕایان ئەسپاردوومێ بووکەکەیان لەبۆبەرم و وەگەڕێم.

-         لەداویشیان ئەگەر کەوتین، چ بە من و چ بەبێ من تۆ وڵاغی خۆت تاو دەدەی.

پوورهەمین لە پێشەوەو بووکەکەی لە پشتەوە بە پشتی ماینێکی عەملاوەوە کاتێک ماڵێیان لێ ون دەبێ و دەگەنە بەرامبەر کانی پۆلێک جاش و بەعس ڕێیان لێ قەپات دەکەن

-         قفا، أین تزهبان؟(ڕاوەستن بۆکوێ دەچن؟)

-         بۆ هەواری

-         إخزوا إمرأت لهی(ئەو ژنە جحێڵەی لێ بستێنن)

بووک هەرکە ئەو ئەمرە دەبیستێ لەگەڵ ئەوەی هەوسارەکەی لەدەست دەستێنێ پوورهەمین ڕەخۆی دەکوشێ و سەربەرەوخوار وڵاغەکە تاو دەدا و بەرلەوەی جاش و بەعسان فریای دەست ڕێژێک کەون خۆ لە قۆڕغێ هەڵدەکێشن و، کەچی لەبوولێڵەدا قرمەقرم لە نێودێ ڕا بەرەو کانی و بە پێچەوانەوە دەست پێدەکا.

بووک کە وەزعەکە وا دەبینێ خەسووی دەنێرێتە هەواری و بۆخۆی بەئاسپایی دەگەڕێتەوە و دەچێتە کەمینەوە بەڵام ئەرخەیان نایان ئەنگێوێ. تەقەی لەسەری دێ، هەڵستی تەقە لەسەر دێیە، چوونە کەمینەوە، لەبەری مزگەوتێ سێرە دەگرن، تەقە دەکەن و لێیان دەکرێ بەڵام بەکەمی.

بیستبووی : دشمن دشمن من دوست من است. دەبێ کێ بێ نەکەوتۆتە بەرچاووگوێ تیژەکانی پوورهەمین؟! دۆست یانی کۆکی لەسەر ڕایەک، چاک یاخود خراپ، جوان یان ناحەز.

بووک باش دەزانێ دەستیان لێ شتۆتەوە، باشیش دەزانێ هەربەبووکی لێ تێگەیشتوون، مادامێک کەوایە هەلینگ دەدا.

دەبێ کێ بێ لە جێی چەتە مەوعوود لە داوی جاش و بەعسان کەوتوا؟ بەرداوبەرد و دارەودار ئەمجار هەڵدەگەڕێتەوە تا دەگاتە مەودای ئەنگاوتن و کوژ، جێ خۆش دەکا، سێرە دەگرێ، قرمە قرم کەلەپاش هەڵاتنی بووک ڕا ئاەۆن ببۆوە، دیسانەوە هەڵدایسێتەوە، دۆست هەلەکە دەقۆزێتەوەو لە سەربانی مزگەوتێ ڕا ئەویش تێیان دەنیشێ. شێواوی بە ڕووی دوژمنەوە زەقە، بڕیاریان بۆنادرێ و بۆیەش چرپا چرپا ڕادەکەن و بووک و دۆستیش بەرەوپیری یەکتر، ئەم بەرداوبەرد و دارەودار، ئەوسەربانەوسەربان و کۆڵانەوکۆڵان. بووک جاروبارە وەڵامی تەقەیەکی ڕەشاوێژی دوژمن دەداتەوە. گەڕانەوە بەس تا کانی شەرتی عەقڵە. نابێ بە پێی خۆی لە داویان کەوێ، نەکا داوە؟!

لەبەری ڕۆژئاواوە سوارچاکان تۆزیان دیارن، ناگەنێ کە جاشێک دەنگی بووک دەدا،

-         تا نەت گەمێ نەیە دەرێ، نەکا داوە!!!

عەقڵ بە گەورە و بچووک نێ. ڕەنگە لە ئەمر بچێ بەڵام ئیتاعەتی بێ سوود نیە.

*************************************************************

کاتێک وچە و وەرەسەی پوورهەمین دەگەنێ، حەریفە جاشەکەیان دەناسنەوە بەڵام کوڕە موکری سوڕڕی بووکی پوورهەمین دادەپۆشێ، نایدرکێنێ و ڕوولە پوورهەمین دەڵێ:

مرۆڤ شیری خاوی خواردوا، ئەم یاساوڵە جاشێکی پەشیمانە

نوشتن دیدگاه

تصویر امنیتی
تصویر امنیتی جدید

جلسات ادبی تفریحی

jalasat adabi tafrihi

اطلاعات بیشتر

مراسم روز جهانی داستان با حضور استاد شفیعی کدکنی، استاد باطنی و استاد جمال میرصادقی
جلسات ادبی تفریحی کانون فرهنگی چوک
روز جهانی داستان و تقدیر از قبادآذرآیین سال 1394
روز جهانی داستان و تقدیر از فریبا وفی سال 1395
یازدهمین جشن سال چوک و تقدیر از علی دهباشی شهریور 1395

جلسات کارگاهی آزاد

jalasat kargahi azad

اطلاعات بیشتر

تماس با ما    09352156692